نووسینی ده‌قی په‌روه‌رده‌یی و به‌هاكان \پرۆگرامه‌كانی هه‌رێم
منداڵی ژیر ڕاستگۆی
ئه‌و دوو وێنه‌یه له بابه‌تی “منداڵی ژیر“ و “ڕاستگۆیی“ دا وه‌رگیراون (خۆێندنه‌وه‌ی كوردی بۆ پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی، ل٢١، ل٧١). بۆچی منداڵێكی درۆزن و ترسنۆك و زه‌بوون به‌جلی كوردییه‌وه وێنه‌ی دانراوه؟ بۆچی بۆ منداڵێكی ژیر، چوست و چالاك، وێنه‌ی منداڵێك دانراوه پانتۆڵ وكراسی پۆشیوه؟ ئه‌مه بێڕێزیه به كورد و به كه‌لتوری كوردی، هه‌روه‌ها به مافی منداڵ ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێینابێته‌وه له ژێر چه‌تری په‌وه‌رده‌ییدا كه ئامانجی بێت مرۆڤی ته‌ندروست بێته به‌رهه‌م. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی تا ئێستا ده‌خوێنرێت و لانه‌براوه؟
نووسینی ده‌قی په‌روه‌رده‌یی و به‌هاكان \پرۆگرامه‌كانی هه‌رێم
سیسته‌می په‌روه‌رده به‌و شێوه‌یه‌یی هه‌یه و دیبینین، له سه‌رتای شۆڕشی فه‌ره‌نساوه دامه‌زراوه . له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕۆژی خوێندن ٣–٧ كاژێر و به درێژایی١٠–١٢ساڵ فێرخواز ده‌خرێته به‌ر خوێندن به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك ده‌رسی پێده‌وترێت به ئه‌و ئامانجه‌ی كادری پێویست و كارا دروستبكات بۆ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا، جگه له ماده‌كانی خوێندن سه‌رجه‌م سیسته‌می په‌روه‌ده ته‌نكراوه\ته‌جسیدكراوه به ئه‌و بنه‌مافكرییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دامه‌زراوه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یی ده‌وڵه‌ت كۆنتروڵ و مۆنۆپۆڵی په‌وه‌رده‌یكردوه، هه‌وڵده‌دات له ڕێی په‌روه‌رده‌وه بیروباوه‌ڕی بچسپێنێت به‌و ئامانجه‌ی كۆمه‌ڵگا بگۆڕێت، به‌ڕێوه‌یبه‌رێت، كۆنتروڵی بكات… هتد. كه‌واته په‌روه‌رده‌یه‌ك نییه به‌بێ په‌یامی په‌روه‌ده‌یی.
نووسینی ده‌قی په‌روه‌رده‌یی ده‌بێت به‌پێی ڕێچكه‌ی زانستیانه(پێداگۆگی نووسین) بنووسرێت، ده‌ربڕی بابه‌ته‌كه‌بێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو گرێكانی ڕوونبكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا په‌یامی په‌ره‌وه‌رده‌یی “باهاكان“ له خۆبگرێت به پێی ماده‌ی خوێندنه‌كه. له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ست له ته‌كنیكی نووسینی ده‌ق نییه كه به ڕێچكه‌یه‌كی زانستیانه نووسرابێت بۆ گه‌یاندنی بابه‌تی خۆێندنی ماده‌كان( ماتماتك، فیزیا، دین، زمان……. هتد )، به‌ڵكو له ئه‌و وێنه، وشه و ڕستانه‌یه(به‌كارهێنانی زمان) كه نووسه‌ر به‌كاریاندێنێت بو ڕاڤكردنی بابه‌تی خوێندن و داڕشتنی ده‌ق، چۆن و به‌چ ئامانجێك ده‌خرێنه نێو ده‌قه‌وه؟ و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژادنی هه‌ندی بابه‌تی خۆێندن كه كاریگه‌ری نه‌ڕێنیان داناوه له سه‌ر به‌هاكان. چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌مه‌ڕوو.
ئه‌م نموونانه له ڕووی ته‌نكیكی فێربوونه‌وه درووستن، به كارهێنانی شتێك یان بێرۆكه‌یه‌ك یاره‌مه‌تی منداڵ بدات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ٢ ژماره، لێره‌دا ته‌نیا ڕاڤده‌كم بۆ ئه‌و پایه‌مه‌ی كه له توێی ده‌قه‌كه‌دایه.
١) دارا ٧ گوله‌ی پێیه و زارا ٦ گوله‌ی پێیه، به هه‌ردووكیان چه‌ند گوله‌یان پێیه؟ لێردا ئامانچ ئه‌وه‌یه كه فێرخواز له منداڵیه‌وه ئاشنابكات به‌كه‌رسته و ئامێری شه‌ڕ، ئه‌م جۆره ده‌قه له پرۆگرامه‌كانی داعشدا بینراون.
٢) زارا ٦ گۆێزی پێیه و دارا ٧ گۆێزی پێیه ، به هه‌ردووكیان چه‌ند گۆێزیان پێیه؟ جگه له فێربوونی كۆكردنه‌وه‌ی دوو ژماره په‌یامێ په‌روه‌ده‌یی تێدانییه.
٣) ماموستا باسی گرنگی كاری خۆبه‌خش و هه‌ره‌ورزی كرد و داوایكرد پێویستیان به ١٠–١٥ خۆبه‌شه بۆ پاكردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پان و ده‌روازه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان، هه‌موویان ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه، ماموستا له ڕیزی یه‌ك ٧ و له ڕیزی دوو ٦ فێرخوازی هه‌ڵبژارد و سپاسیكردن، ماموستا چه‌ند فێرخوازی هه‌ڵبژراد؟ فێرخواز ئاشنا و هانده‌دات بۆ به‌شداریكردن له كاری خۆبه‌خش و هه‌ره‌ورزی دا.
په‌یامه‌كانی نێو ده‌قی په‌ره‌وه‌رده‌یی پۆڵین ده‌كرێن به سێ به‌شه‌وه به‌پێی ئه‌رێنی و نه‌رێنی په‌یامه‌كه. هه‌ر وه‌ك بینیمان له‌و سێ نموونه‌یه‌ی پێشودا.
ا) په‌یامی نه‌خوازراو
په‌یامێكی نادروسته، پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی په‌روه‌رده‌ییه، ده‌خرێته نێو ده‌قی پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ئایدۆلۆژی یان مه‌زهه‌ب، پاڵنه‌ره بۆ چاندنی هزرو بيری توندوتیژی، كادری نادروست و توندڕه‌و دێته به‌رهه‌م. له زۆربه‌ی كاتدا به‌پلان و نه‌خشه‌ی داڕێژراو(سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی ده‌وڵه‌ت) په‌یڕه‌وده‌كرێت، وه‌ك پرۆگرامه‌كانی ڕژێمی پێشوو و داعش: ده‌قی تیژ دژی نه‌یاره‌كان و مه‌زنكردنی بێروباوه‌ڕیان، ئاشنا و ئاسایكردنی چه‌ك و ئامێره‌كانی شه‌ڕ خراونه‌ته نێو ده‌قه‌كان. هه‌روه‌ها له نه‌بوونی سیاسه‌تێكی په‌روه‌ده‌یی ڕوون و دیاریكراو بۆ نووسینی ده‌ق بیروڕای نووسه‌ر و لایه‌ن نه‌رینییه‌كانی كه‌لتور دزه‌ده‌كه‌نه نێو ده‌قه‌كانه‌وه.
خۆشبه‌ختانه حوكمه‌تی هه‌رێم له‌م بواره‌دا پاكسازی كرد، به‌لام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانه تائێستا پاشماوه‌ی هه‌ندێ بابه‌ت، ده‌ق و وێنه‌ی نه‌خوازراو له پرۆگرامه‌كاندا ماونه‌ته‌وه و له هه‌ندێ بابه‌تی نۆێشدا بوونیان هه‌یه. له بابه‌تی “ڕاستگۆیی“ دا (خۆێندنه‌وه‌ی كوردی بۆ پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی(ل٧١) كه ده‌رباره‌ی ڕاستگۆیی و درۆنه‌كردنه، له وێنه‌كه‌دا ماموستا ده‌ستی به‌رزكردۆته‌وه و به په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ره‌و فێرخوازه‌كه‌یه\مندڵه‌كه‌یه، وێنه‌كه به ڕوونی ده‌ریده‌خات كه ماموستاكه به تووندی هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات و سوكایه‌تی پێده‌كات، منداڵه‌كه‌ش له ترسا ملی خواركردۆته‌وه و گاز له پێنووسه‌كه‌ی ده‌گرێ، جێی و كاتی ڕووداوه‌ك پۆله و له وانه‌ی “كوردی“دایه ( له‌سه‌ر ته‌خته‌كه نووسراوه كوردی وانه‌ی١)
جێی سه‌رسوڕمانه فێرخوازكه جلی كوردی پۆشیوه!! له هه‌موو كتێبه‌كانی خوێندن و خوێنده‌وه‌ی كوردی پۆل١–پۆل٦، ئه‌م وێنه‌یه ته‌نیا وێنه‌یه‌كه فێرخواز جلی كوردی پۆشیوه له نێو ته‌لاری قوتابخانه‌دا. له هه‌مان په‌ڕتوكدا، له بابه‌تی“ منداڵی ژیر“ دا(ل٢١) وێنه‌ی فێرخوازێك ده‌نراوه پانتۆڵ وكراسی پۆشیوه و بۆینباخی( كه‌ره‌واته) به‌ستوه، چوست و چالاك و شاناز، هیوا وئاسۆیه‌كی به‌رز ده‌به‌خشێت. ئه‌م پرسیارانه دێنه گۆڕێ، بۆچی منداڵێكی درۆزن و ترسنۆك و زه‌بوون به‌جلی كوردییه‌وه وێنه‌ی دانراوه؟ بۆچی بۆ منداڵێكی ژیر، چوست و چالاك، وێنه‌ی منداڵێك دانراوه پانتۆڵ وكراسی پۆشیوه؟ ئه‌مه بێڕێزیه به كورد و به‌كه‌لتوری كوردی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ژێر چه‌تری په‌وه‌رده‌ییدا جێینابێته‌وه كه ئامانجی بێت مرۆڤی ته‌ندروست بێته به‌رهه‌م. ئه‌گه‌ر له جیاتی منداڵێكی كورد منداڵێكی پێست ڕه‌ش بووایه یا جلوبرگی میلی گه‌لێكیكه‌ی بپۆشیایه به په‌ره‌وه‌رده‌یه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه له قه‌ڵه‌م ده‌درا، ئه‌گه‌ر له په‌روه‌ده‌یه‌كی وڵاتانی ئه‌وروپا دا بووایه، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌یی لێده‌كه‌وته‌وه ده‌بووه هۆی توندووتیژی چونكه بێڕێزی به منداڵ و گه‌لان هێڵی سووره، له لایه‌كیدی، ئه‌م وێنه‌یه هه‌ست ونه‌ستی مرۆڤ ده‌هه‌ژێنی, شكاندنه‌وه‌و تۆقینی فێرخواز\ منداڵ به هه‌ڕه‌شه پێچه‌وانه‌ی ڕێسا ویاساكانی مافی مرۆڤ و تیوری فێربوونه.
تێبینی
ڕاسته سیاسه‌تی په‌روه‌ده‌یی حوكمه‌ته‌كانی عێراق دژی خوێندن بوون به زمانی كوردی و پێكهاته‌كانیكه، به‌ڵام بێ‌ڕێزیان پێنه‌كراوه له پرۆگراماكانی خۆێندندا، به بۆچوونی من دانانی ئه‌م وێنه‌یه كاری تاكه كه‌سه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی تا ئێستا ده‌خوێنرێت و لانه‌براوه؟
له بابه‌تی “شێخ مه‌حمودی نه‌مر“دا(زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، بۆ پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ڕه‌تی(ل١٨٩) نووسراوه “بپرسه له هۆڕاو و ده‌شته‌كانی شوعیبه و لاكی بۆگه‌نی تۆپیوی ئینگلیسی نه‌گریسی نامه‌رد…… سوپای ئینگلیز‌و خوێن مژه‌كان ده‌م بنێنه سامانی وڵات و ناو جه‌رگی گه‌لی كورده‌وه“
به‌كارهێنانی زمانی زبر و ئاگرین و هه‌ڵبژاردنی وشه‌ی نه‌شیاو“ لاكی بۆگه‌نی تۆپیوی ئینگلیسی..“ كه بۆ ئاژه‌ڵ به‌كاردێت نه‌ك بۆ لاشه‌ی مرۆڤ، ئه‌مه زمانی ئایدۆلۆژی وقسه‌كردنی باوه نه‌ك زمانی نووسینی ده‌قی په‌ره‌وه‌رده‌یی، به‌ڕێزان ئه‌و ده‌قه بۆ ته‌مه‌نی ١٤–١٥ ساڵ نووسراوه!!
له ژێر چه‌تری په‌وه‌رده‌دا (هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی په‌روه‌رده‌دا له وتاری عه‌قڵانیدا) تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناخرێنه پاڵ گه‌ل، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بووترێت ، بنووسرێت: عه‌ره‌بی خوێن مژ، فارسی خوێن مژ، توركی خوێن مژ یان ئینگلیزی خوێن مژ، هه‌وڵناوه‌ی نه‌رێنی\ سیفاتی نه‌باشی ده‌رێته پاڵ ده‌وڵه‌ته‌كه به تایبه‌تی له نووسیندا.
ب) ده‌قی بێ په‌یام ( بێلایه‌ن)
له ڕووخساردا وا ده‌رده‌كه‌وێت جۆرێك\هه‌ندێك ده‌قی په‌ره‌وه‌رده‌یی هیچ په‌یامێك له‌خۆ ناگرێت جگه له گه‌یاندنی زانیاری ماده‌ی خوێندنه‌كه نه‌بێت ، بێ ئایدۆلۆژیه، بێلایه‌نه. به‌ڵام خودی سیسته‌می په‌ره‌وه‌رده له‌سه‌ر بنه‌مه‌یه‌كی فكری دامه‌زراوه جگه له گه‌یاندنی زانیاری ماده‌كانی خوێندن( ماتماتك، فیزیا، دین، زمان……. هتد) په‌یامێكی فكری ده‌وڵه‌ت و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگا له ده‌قه‌كاندا ڕه‌نگده‌داته‌وه.
دوو قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌یی فكری هه‌وڵیانداوه سیسته‌می په‌ره‌وه‌رده داماڵن له به‌هاكانی سه‌رده‌م (ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی فێرخوا تێیداده‌ژی) كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ژینگه‌و ژیانی فیرخواز و وڵاته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانی ڕێسا\پرنسپی په‌روه‌رده‌ییه ( په‌ره‌وه‌رده بۆ ژیان):-
1) په‌روه‌رده‌ی كۆڵۆنیزم (به‌ریتانیا) و به په‌ره‌وه‌رده‌ی (3R) ناسراوه، ئامانجی سه‌ره‌كی فّرێبوونی: بێركاری\ماتماتیك، خوێندنه‌وه و نووسین( ڕێنووس) بوو، هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن كه پلانی ئیمپریالستی به‌ریتانی بوو، بۆچوونێكیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه به‌ریتانیا توانای مادیی و لۆجستی نه‌بوو بۆ دامه‌زراندنی په‌ره‌وه‌رده‌ی خۆجێیی بۆ هه‌ر كۆڵۆنییه‌ك په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو پشتگیری له په‌روه‌ده‌یه‌كی گشتیریكرد تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی پرۆگراماكان له میسره‌وه هاورده‌ی عێراق كران، به‌ڵام له عێراقدا سه‌ری نه‌گرت.
٢) په‌ره‌وه‌رده‌ی یه‌كێتی عه‌ره‌ب*( پان عه‌ره‌بیزم)، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مافكریه دامه‌زراوه كه گرنگی ده‌دات به مێژووی هاوبه‌شی عه‌ره‌ب( مێژووی ئیسلام) و زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی، مێژووه‌كانیتر و كه‌لتوری خۆجێیی\عێراقی ( عه‌ره‌ب و ناعه‌ره‌ب) و به كورتیه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ژینگه و ژیانی فێرخواز و وڵاته‌وه په‌راوێز یان قه‌ده‌غه‌كراون. ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری داناوه له‌سه‌ر دیزاینی پرۆگراماكانی خوێندن* و نووسینی ده‌ق، “به‌شی خوێندنه‌وه“ له په‌ڕتوكه‌كانی “زمان و ئه‌ده‌بی كوردی پۆلی٧–پولی١٢” كه هاوشیوه‌ی په‌ڕتوكه‌كانی “موتاله‌عه“ی عه‌ره‌بی نووسراون هه‌تا چه‌ندین بابه‌تیان ڕاسته‌خۆ لێ وه‌رگێڕاون بۆ به‌شه‌كانی “به‌شی خوێندنه‌وه.”
“به‌شی خوێندنه‌وه” یان په‌ڕتوكی “موتاله‌عه” خراونه‌ته پرۆگرامه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی وڵاتانی گه‌شه‌كردوه‌وه كه كه‌لتور و سه‌رچاوه‌ی خوێندوه‌یان(په‌ڕتوكخانه\مه‌كته‌به) كه‌مه یان نییه. كه‌وابوو له‌به‌ری په‌ڕتوكخانه‌یه‌كی بچوكه، بۆیه ده‌بێت باباته‌كانی زانیاری جیاواز و فره‌زانیاری له خۆبگرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له بازنه‌ی ته‌سكی په‌ڕتوكی خوێندندا جێیان نابێته‌وه هه‌تا ئاسۆی بیری فێرخواز فراوانتربكات، هه‌روه‌ها پاڵنه‌ربێت بۆ چاندنی كه‌لتوری خوێندنه‌وه و گه‌ڕان به‌داوای زانیاری‌دا. ئه‌و ئامانجانه به باشی ناپێكێنێت چه‌ندنموونه‌یه‌ك ده‌خه‌مه‌ڕوو:-
جۆری بابه‌ته‌كانی “خوێندنه‌وه“ له په‌ڕتوكه‌كانی ” زمان و ئه‌ده‌بی كوردی–پۆلی٧–پولی١٢“. پۆڵنده‌كرێن به دوو به‌شه‌وه:
پۆلی٧ له كۆی ٩ بابه‌ت٤ بابه‌ت مێژووین، ٥ بابه‌ت هه‌مه‌جۆرن.
پۆلی٨ له كۆی ١٥ بابه‌ت ٩ بابه‌ت مێژووین، ٦ بابه‌ت هه‌مه‌جۆرن.
پۆلی٩ له كۆی١٣ بابه‌ت ٧ بابه‌ت مێژووین، ٦ بابه‌ت هه‌مه‌جۆرن.
پۆلی١٠ له كۆی١٤ بابه‌ت٧ بابه‌ت مێژووین، ٧ بابه‌ت هه‌مه‌جۆرن.
پۆلی١١ له كۆی١٣ بابه‌ت٩ بابه‌ت مێژووین، ٤ بابه‌ت هه‌مه‌جۆرن.
پۆلی١٢ له كۆی١٠ بابه‌ت١٠ بابه‌ت مێژووین.
له كۆی ٧٤ بابه‌ت ٤٦ بابه‌ت مێژوویین و ٢٨ بابه‌ت هه‌مه‌جۆرن
بابه‌ته مێژوویه‌كان زاڵه به سه‌ر بابه‌ته‌كانیكه‌دا له كۆی ٧٤ بابه‌ت ٤٦ بابه‌تیان مێژووین، له پرۆگرامه كۆمه‌ڵایه‌تیكاندا ده‌خوێنرێن، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دوو، سێ، چوار… هتد باره بوونه‌وه‌ی هه‌ندی بابه‌ت له سیسته‌مه‌كه‌دا، جگه له‌وه‌ی كه بۆته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی هه‌مه‌جۆر كه‌واته بۆته هۆی كه‌می زانیاری هه‌مه‌ڕه‌نگ و فره‌زانیاری سه‌رده‌م ( به‌هاكان)، هه‌ندێ بابه‌تیان ساویلكه و ساده‌یه، نموونه:
باباتی “گورگ و ئێستر” ( پۆلی٩، ل٢٦٠)، چیرۆكێكی فۆلكلۆری كوردیه، گورگێك تۆبه ده‌كات ده‌چێت بۆ حه‌ج، له برسا ده‌یه‌وێت به‌فێڵ ئێسترێك بخوات. جگه‌له‌وه‌ی كه هیچ لۆژكێكی تێدا نییه چیرۆكێكی ساویلكه و ساده‌یه، له بیرمه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا له پۆلی٣ یان٤ی سه‌ره‌تایدا بوو. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی به‌رزی هزرو بیركردنه‌وه‌ی مێرده‌منداڵ دا ( ١٥–١٦ ساڵ) ناگونجێت!! مێرده‌منداڵ هیوایه‌كی به‌رزی هه‌یه و ده‌یه‌وێت به‌شێك بێت له ئه‌و ژن وپیاوه مه‌عقولانه‌ی كه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ بنیاتنانی خێزان و كۆمه‌ڵگا و نشتیمان.
له‌لایه‌كی دی ئه‌و بابه‌تانه‌ی هه‌مه‌جۆرن، ٢٨ بابه‌تن له كۆی ٧٤ بابه‌ت، جگه‌له‌وه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه زۆربه‌یان له به‌هاو زانیاری سه‌رده‌م و گشتی داماڵنراون، ده‌قه‌كان به شێوه‌یه‌كی وسفی(به‌لاغه) ڕۆمانسی داڕێژراون (ڕاسته بۆ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانیتر) زانیاریه‌كی ئه‌وتو له خۆناگرێت، ده‌قه‌كان وه‌سف به‌خشن زیاتر له‌وه‌ی زانیاری به‌خشبن، هه‌روه‌ها هه‌ندێ بابه‌تی به‌سه‌رچووتێدایه.
له بابه‌تی “تووتن“دا نووسراوه “له‌م دواییه‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئه‌م كارخانه‌و كارگانه‌ی دروست ده‌كرد تووتنی پێویست بوو خستیه ژێرده‌ستی خۆیه‌وه جگه له‌وانه‌ی كه خۆی له‌م دوواییه‌دا چه‌ند كارخانه‌ی دامه‌زراند وه‌كو كارخانه‌نه‌ی جگه‌ره‌ی سوله‌یمانی.” ( پۆلی١١،ل٤٨٤) هه‌نووكه نه تووتن سه‌رچاوه‌ی ئابووروی هه‌رێمه! نه كارخانه‌نه‌ی جگه‌ره‌ی سوله‌یمانی ماوه! نه ئه‌و حوكمه‌ته‌ش ماوه! ئه‌م بابه‌ته زانیاری به‌سه‌رچوو و نادروست ده‌گه‌ێنێت.
ج) په‌یامی خوازراو(به‌هاكان)
به‌هاكان وه‌كو: یه‌كسانی نێرومێ( مافی ئافره‌تان)، مافی منداڵان، ڕه‌نگی پێست، ڕێزگرتن له ژینگه و سروشت و زینده‌وه‌ران، ڕێزگرتن له هه‌موو جۆره‌كارێك كه سه‌رچاوه‌ی ژیانی مرۆڤه ( فكری و نافكری، پرۆفیشناڵ و ناپرۆفیشناڵ )، گه‌شه‌دان و گرنگیدان به لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی كه‌لتور و نه‌ریت( هونه‌ر و مۆسیقا، خواردن، پۆشاك، كاری هه‌روه‌رزی، ڕێزگرتن له مرۆڤ به تایبه‌تی خه‌لقی هه‌ژارو بێده‌رامه‌ت و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی… هتد)، ئاڵه‌نگاری\ته‌حه‌دای لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی كه‌لتور( ته‌قه‌ی خۆشی، كوشتنی ئافره‌ت، ڕاو, سه‌رێچی یاسا …. هتد)……. هتد. له هه‌مووی گرنگتر جۆری گه‌یاندنی زانیاری( وانه وتنه‌وه) به شێوه‌یه‌كی ڕه‌هانه‌ێت، ده‌ق به شێوه‌یه‌ك دابڕژرێت كه یارمه‌تیده‌ربت بۆ ڕاڤكردنی بیروكه‌ی جیاواز، پاڵنه‌ربێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و بیری ڕه‌خنه‌یی(Critical Thinking).
به‌هاكان وابه‌سته‌ن به سیاسه‌تی په‌ره‌رده‌یی وڵات و هۆشمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیریده‌كرێن له لایه‌ن یۆنسكۆ و وڵاتانی گه‌شه‌كردووه‌وه، ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر له گه‌شه و په‌ره‌پێداندانن له په‌روه‌رده‌كانی جیهاندا، خۆشبه‌ختانه به‌شێك له‌ئه‌م شه‌پۆله په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی گرتۆته‌وه، به‌ڵام، به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك هه‌موو پرۆگرامه‌كانی نه‌گرتۆته‌وه به تایبه‌تی ئه‌و په‌ڕتوكانه‌ی ده‌رباره‌ی خویندنی زمانی كوردین، ناساند و خستنی چه‌ند بابه‌تێك ده‌رباره‌ی به‌هاكان و زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانیتری په‌ڕتووك پێچه‌وانه‌ی به‌هاكاننن یان دێڕین و سه‌رده‌می نیین، په‌یامی جیاواز و ناكۆك ده‌گه‌ێنن، نموونه، له بابه‌تی “ڕاستگۆیی” دا (خۆێندنه‌وه‌ی كوردی بۆ پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی،ل٧١) له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا، له وێنه‌كه‌دا مافی منداڵ پێشێلكراوه، له هه‌مان په‌ڕتوكدا له بابه‌تی “جه‌ژنی منداڵ” (ل٧٧) باسی مافی منداڵ ده‌كات.
دەرئەنجام
په‌روه‌رده له سه‌ر بنه‌مای فكریه داده‌مه‌زرێت، تا ئێستا كاریگه‌ری په‌ره‌رده‌ی كۆڵۆنیزم و پان عه‌ره‌بیزم له سه‌ر په‌روه‌ده‌ی هه‌رێم ماوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری داناوه له ناوه‌ڕۆكی ده‌قی په‌روه‌رده‌یی و هه‌ڵبژادنی بابه‌ته‌كانی خوێندن.
له نه‌بوونی ڕێنمای بۆ نووسینی ده‌ق، بیروباوه‌ڕی نووسه‌ر و لایه‌نه نه‌رینییه‌كانی كه‌لتور ده‌زه‌ده‌كه‌نه نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه.
بێڕێزیكراوه به كه‌لتوری كوردی، ئافره‌تان**، منداڵ، هه‌ندكیان له‌م نووسینه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو.
هه‌ر چه‌نده به‌هاكان ( مافی منداڵ، مافی ئافره‌تان….) خراونه‌ته پرۆگرامه‌كانه‌وه به‌ڵام گشتگری نیین.
پێشنیار
وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده به‌رپرسیاره له په‌روه‌رده‌كردنی ٢ملوێن فێرخواز، هه‌ر په‌یامێكی نه‌خوازراو له توێی هه‌ر ده‌قێك دا ساڵانه پتر له ١٦٦هه‌زار ( ١٢ ساڵ÷٢ملوێن فێرخواز) فێرخواز ده‌یخوێنێت، ده‌قی په‌ره‌وه‌رده‌یی و به تایبه‌تی ئه‌و ده‌قه‌ی كه له پۆلدا ده‌خوێنرێت پێویسته گرنگی پێبدرێت وه‌ك چۆن گرنگی ده‌درێت به نووسینی ده‌قێكی یاسایی, جگه له‌ئه‌وه‌ی نووسه‌ری ده‌ق ده‌بێت زانیاری باشی هه‌بێت له سه‌ر به‌هاكان و به‌رده‌وام نوێیانبكاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ق بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و بخرێته پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه پێوێسه و ده‌بێت له بێژن بدرێت له لایه‌ن پسپۆران و شاره‌زایانی به‌هاكانه‌وه.
گرنگه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یان ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌رپرسه له ستراتیژی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ڕێنمایی هه‌بێت بۆ نووسینی ده‌قی په‌روه‌رده‌یی كه به‌شكه له سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی وڵات. لێره‌دا چه‌ند پێشنیار ده‌كه‌م :-
١– ئامانجی سه‌ركی په‌روه‌رده فێرخواز ئاماده‌بكات بۆ ئه‌و ژنگه‌یه‌یی فێرخواز تێداده‌ژی، بۆیه ده‌بێت پرۆگرامه‌كانی ده‌باره‌ی ژینگه‌و ژیانی فێرخوازبێت و سه‌رده‌میانه‌بن.
٢– گه‌شه‌دان به لایه‌نه ئه‌رینییه‌كانی كه‌لتور.
٣– ئاڵه‌نگاری له لایه‌نه نه‌رینییه‌كانی كه‌لتور.
٤– مافی ئافره‌تان، یه‌كسانی له ده‌ق و وێنه‌كاندا و له‌سه‌رانسه‌ری پرۆگراماكاندا ڕه‌چاوبكرێت. ئه‌مه داواكاریه‌كی هۆشمه‌ندی جیهانییه و خراوه‌ته زۆربه‌ی په‌روه‌رده‌ی جیهانه‌وه، خراوه‌ته په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمه‌وه و پێویسته كاری زیاتری له‌سه‌ربكرێت.
٥– مافی منداڵ له‌سه‌رانسه‌ری پرۆگراماكاندا ڕه‌چاوبكرێت.ئه‌مه داواكاریه‌كی هۆشمه‌ندی جیهانییه و خراوه‌نه‌ته زۆربه‌ی په‌روه‌رده‌ی جیهانه‌وه.
٦– گرنگیدان و پاراستنی ژینگه و زنیده‌وه‌ران. ئه‌مه داواكاریه‌كی هۆشمه‌ندی جیهانییه و خراوه‌نه‌ته زۆربه‌ی په‌روه‌رده‌ی جیهانه‌وه.
٧– ده‌ق به شێوه‌یه‌ك دابڕژرێت كه یارمه‌تیده‌ربت بۆ ڕاڤكردنی بیروكه‌ی جیاواز، پاڵنه‌ربێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و بیری ڕه‌خنه‌یی(Critical Thinking).
٨– كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: ماده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌قه‌ی خۆشی، ڕاو و گوشتنی زینده‌وه‌ران، سه‌ركێشی یاساكانی هاتووچۆ، ده‌ستنه‌گرتن به ئاو و كاره‌باوه، ده‌نگ و بێڕێزی دراوسێتی، ناپاراستنی پاكوخاوێنی شۆێنییه گشتییه‌كان، ناپاراستنی ته‌ندروستی تاك و كۆمه‌ڵگا، ناپاراستنی موڵكی گشتی و تایبه‌تی …….. هتد. دانانی قانون بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌نیا چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو هۆشمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی یارمه‌تیده‌ره بۆ دووركه‌وه‌تنه‌وه و خۆپاراستن له كێشه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی قانون. په‌روه‌رده وێستگه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ چاندنی هۆشمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌تا ئێستا نه‌خراوته په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمه‌وه پێویسته‌كاری له‌سه‌ربكرێت.
* بۆ زیاتر بڕوانه “کاریگەری پەروەردەی عێراق لە سەر په‌روه‌رده‌ی كوردستان” https://kcdev.org/” *
** بۆ زیاتر بڕوانه “پێگەی ڕەگەزی نێرومێ لە پرۆگرامەکانی خوێندندا“ https://kcdev.org/textbook-evaluation/
سه‌رچاوه‌كان
- خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی دووەمی بنەڕەتی. چاپی شەشەم ٢٠١٣.
- خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی سێیەمی بنەڕەتی. چاپی شەشەم ٢٠١٣. ٣
- – خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی چوارەمی بنەڕەتی چاپی هەشتەم ٢٠١٥. ٤
- – رێزمان و خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی چاپی چوارەم ٢٠١١. ٥–
- رێزمان و خوێندنەوەی کوردی بۆ پۆلی شەشەمی بنەڕەتی چاپی پێنجەم ٢٠١٢.
- زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، بۆ پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی، چاپی هه‌شته‌م ٢٠١٥ زایینی ٢٧١٥ كوردی.
- زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، بۆ پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ڕه‌تی، چاپی هه‌شته‌م ٢٠١٥ زایینی ٢٧١٥ كوردی.
- زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی، چاپی ده‌یه‌م ٢٠١٦ زایینی ٢٧١٦ كوردی.
- زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، بۆ پۆلی ده‌یه‌می ئاماده‌یی، چاپی نۆیه‌م ٢٠١٥ زایینی ٢٧١٥ كوردی.
- زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، بۆ پۆلی یازده‌هه‌می ئاماده‌یی، چاپی نۆیه‌م ٢٠١٥ زایینی ٢٧١٥ كوردی.
- زمان و ئه‌ده‌بی كوردی، بۆ پۆلی دوازده‌هه‌می ئاماده‌یی، چاپی یازده‌هه‌م ٢٠١٦ زایینی ٢٧١٦ كوردی.
- Hassanpour، A. (1992). Nationalism and language in Kurdistan. San Francisco (Calif.): Mellen research University Press، pp.305-334.
- Sluglett، P. (2007). Britain in Iraq. London، New York: I.B. Tauris.