ئەم تۆڕە پەروەردەییە هەوڵدەدات:
- پرۆسەی پەروەردە بە تایبەتی پرۆگرامەکانی خۆیندن بلکێت بە ژینگەی فێرخواز و وڵاتەوە.
- بە ناساندن و دانانی هەندێك لەو پێوەرانەی کە پێوستن بۆ نووسینی پرۆگرامەکانی پەروەردە/پەڕتووك، بەو هیوایەی ببێت بە یەکێك لە ئەو سەرچاوانەی بۆ دەوڵەمەندکردنی نووسین و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خۆێندن.
- ببێت بە سەکۆیەک بۆ گۆرینەوەی بیروڕا، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی پەروەردەیی ئەکادیمی.
- هەڵسەنگاندنی پرۆگرامەکانی خۆێندن
بژاردەی ماڵپەڕ
خوێندنی زمانی کوردی، پەروەردە و دەوڵەت
(تیۆرییه‌كانی خوێندنی زمان)
كاوه شاما
له‌م نووسینه‌دا ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه هاتوه:
- خوێندنی زمان و خوێندنی ئه‌ده‌ب دوو ماده‌ی\دسپلینی جیاوازن. ئه‌ده‌ب گرنگی ده‌دات به ناوه‌ڕۆكی ده‌قه ئهدبییهكان وه‌ك: شیعر، .په‌خشان، ڕۆمان، و كارده‌كات له‌سه‌ر قه‌باره‌ی گشت باباته‌كه. به‌ڵام خوێندنی زمان زانستی‌تر و وردتر سەیری به‌شه‌كانی زمان دەکات
- له‌ڕووی تیۆریه‌وه بیرمه‌ندان گرنگییان داوه به زمان كه پێویستیه‌كی سهركیه بۆ بنیاتنانی تاك و كۆمه‌ڵگا، په‌یوه‌ستیان كردوه به توانای .ئه‌نجامدانی\ئەدای و به‌كارهێنانی له په‌یوه‌ندییه‌كان دا
- به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی كوردی له چ ئاستێكدایه بۆ دروستكردنی كادر بۆ كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت؟ كورته‌یه‌ك له مێژووی خوێندنی زمانی كوردی له كوردستان و عێراق دا خرایه‌ڕوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ستنیشانكران، بۆمان ده‌ركه‌ت كه به‌رنامه‌كه تا ئێستا له سه‌ر بنه‌مای فكری په‌روه‌رده‌ی عێراق دانراوه كه نزیكه‌ی ١٠٠ ساڵه كاری پێده‌كرێت! په‌یوه‌ستكراوه به مێژوو و ئه‌ده‌به‌وه. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌م و ژێنگه و ژیانی قوتابی نایه‌ته‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خوێندنی زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت له‌خۆ ناگرێت كه گرنگی ده‌دات به په‌وه‌ندی فه‌رمی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
- چوار تیۆری فێربوون و به‌ده‌ستهێنانی زمان به كورتی خرانه‌ڕوو، به‌پێی تیۆریكان ئامانجی خۆێندنی زمان ده‌ستنیشانكرا، هه‌روها چه‌ند پێوه‌رێك داستنیشانكران بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و نووسینی بهرنامهمی خۆێندن زمان: پەیوەندییەکان دەبێت بەشێکی گرنگی بن له خوێندنی زمان دا، گرنگیدان به سامانی وشه و پێویسته جۆره‌كانی نووسین به‌باشی بخوێندرێن.
- گه‌شه‌سه‌ندنی زمان و خوێندننی به شێوهیوكی زانستی نه‌ك ته‌نیا ڕه‌وانی زمان لێده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵكو ئاسۆی هزر و بیر فراوانتر ده‌كات.
- .بۆ خۆێندنه‌وه‌ی نووسێنكه كلیكی ئه‌م لینكه بكه: خوێندنی زمانی کوردی، پەروەردە و دەوڵەت

کاریگەری پەروەردەی عێراق لە سەر پەروەردەی کوردستان (تیوری عەره‌ب ناشۆنالیزم و پەروەردە)
سیستەمی پەروەردە یەكێكە لە گرنگترین و بەهاترین دەزگاكانی دەوڵەت. لە پلان و ستراتیجی دەوڵەتدا پەروەردە و ئاسایشی نیشتمانی تەواوكەری یەكدین بۆ چەسپاندنی كیانی سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری. پەروەردە بەرهەمی فەلسەفەی دەوڵەتە كە بیر‌و بۆچوون و بەڕێوەبردنی دەوڵەت گوڕا، سیستەمی پەروەردەش لەگەڵ خۆیدا دەگۆڕێت، وەك دیمان لە ئێران‌دا پاش رووخاندنی شای١٩٧٩، ئەفریقیای باشوور و جمهووریەكانی سۆڤێتی پێشوو لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا و هەروەها داعش‌یش لە ماوەیەكی كورتدا پەروەردەیان گۆڕی…….. زیاتر
نووسینی ده‌قی په‌روه‌رده‌یی و به‌هاكان \پرۆگرامه‌كانی هه‌رێم

ئه‌و دوو وێنه‌یه له بابه‌تی “منداڵی ژیر“ و “ڕاستگۆیی“ دا وه‌رگیراون (خۆێندنه‌وه‌ی كوردی بۆ پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی، ل٢١، ل٧١). بۆچی منداڵێكی درۆزن و ترسنۆك و زه‌بوون به‌جلی كوردییه‌وه وێنه‌ی دانراوه؟ بۆچی بۆ منداڵێكی ژیر، چوست و چالاك، وێنه‌ی منداڵێك دانراوه پانتۆڵ وكراسی پۆشیوه؟ ئه‌مه بێڕێزیه به كورد و به كه‌لتوری كوردی، هه‌روه‌ها به مافی منداڵ ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێینابێته‌وه له ژێر چه‌تری په‌وه‌رده‌ییدا كه ئامانجی بێت مرۆڤی ته‌ندروست بێته به‌رهه‌م. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی تا ئێستا ده‌خوێنرێت و لانه‌براوه؟ هه‌روه‌ها ئه‌م خاڵانه‌ی خواهرهوه هاتوه.
- په‌روه‌رده له سه‌ر بنه‌مای فكریه داده‌مه‌زرێت، تا ئێستا كاریگه‌ری په‌ره‌رده‌ی كۆڵۆنیزم و پان عه‌ره‌بیزم له سه‌ر په‌روه‌ده‌ی هه‌رێم ماوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری داناوه له ناوه‌ڕۆكی ده‌قی په‌روه‌رده‌یی و هه‌ڵبژادنی بابه‌ته‌كانی خوێندن.
- له نه‌بوونی ڕێنمای بۆ نووسینی ده‌ق، بیروباوه‌ڕی نووسه‌ر و لایه‌نه نه‌رینییه‌كانی كه‌لتور دهزهدهكهنه نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه.
- بێڕێزیكراوه به كه‌لتوری كوردی، ئافره‌تان، منداڵ، هه‌ندكیان له‌م نووسینه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو.
- .هه‌ر چه‌نده به‌هاكان ( مافی منداڵ، مافی ئافره‌تان….) خراونه‌ته پرۆگرامه‌كانه‌وه به‌ڵام گشتگری نیین
- هه‌ندێ پێشنیار بۆ نووسینی ده‌قی په‌روه‌ده‌ی.
-
……………زیاتر .………………….

پەروەردە لەسایەی کابینەی نۆیەم؛ گریمانەو ئومێد
پەشێو م. نوری
فەلسەفەی پۆلی قوتابخانەی نەوەیەک، دەبێتە فەلسەفەی حکومەتی نەوەکەی دوای ئەو” ئیبراهیم لینکۆڵن
سیستەمێکی پەروەردە کە خەڵکەکەمان توانادار بکات بۆ بەدیهێنانی خواستەکانیان‌و پاڵپشت بێت بۆ بەها دیموکراتییەکان، پەرەپێدانی ئابوری و خۆشگوزارانی کۆمەڵایەتی.
(دووەم پەرەگرافی دیدگای کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠. دیدگایەک بۆ ئایندە, ژ.لا. ٨) …. زیاتر